بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینەوەیەکی پزیشکی لە ئەمریکا ئاشکرای کردووە کە ئەوانەی خواردنەکانی دەوڵەمەند بە ڤیتامین K یان زیاتر بە کار هێناوە، کەمترین ڕێژەی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵیان هەبووە.
دوو جۆری ڤیتامین K لەو خواردنانەدا کە بە کاری دێنین، هەیە: ڤیتامین K1 کە بە گشتی لە سەوزە گەڵا پانەکان و زەیتە گیاییەکاندا هەیە و ڤیتامین K2 کە لە گۆشت، هێلکە و پەنیردا هەیە.
لەو توێژینەوەدا هاتووە کە ئەوانەی زیاترین ڕێژەی ڤیتامین K1 یان بە کار هێناوە لە سەدا 20 کەمتر مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵیان لە سەر بووە.
سەبارەت بەوانەی زیاتر ڤیتامین K2 یان بە کار هێناوە لە سەدا 14 کەمتر کەوتوونەتە نەخۆشخانە.
ئەمەش بە گشتی بۆ سەرجەم نەخۆشییەکانی پەیوەندیدار بە دڵەوە لە سەدا 34 بووە.
توێژینەوەی پزیشکانی ئەمریکی باسی ئەوەشیکردووە کە ڤیتامین K لە کۆبوونەوەی کەلسیۆم لە خوێنەبەرە سەرەکییەکانی جەستەدا پارێزەری دەکات./.