بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە حوکمێکدا سەید مەسعود میرکازمیی وەک جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی پلاندانان و بودجەی ئەم وڵاتە دەستنیشان کرد.
سەید مەسعود میرکازمی، لەدایکبووی ساڵی 1339 ی کۆچی هەتاوییە لە تاران، هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرای ئەندازیاری پیشەسازییە و پێشتر لە کابینەکانی ئێران وەک وەزیری نەوت، وەزیری بازرگانی، نوێنەری تاران لە پەرلەمان، سەرۆکی لێژنەی وزەی پەرلەمان و … چالاکیی کردووە و ساڵی 2011 سەرۆکی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ناسراو بە ئۆپێک بووە./.