بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەزهار جەنابی بەڕێوەبەری دەستەی پێشانگا نیشتمانییەکانی عێراق ڕایگەیاند کە هاندانی کەرتی پیشەسازی عێراق و پاڵپشتیکردنی پێویستی بە هاوکاری حکومەتە لە گەڵ هاووڵاتیان و داڕشتنەوەی سیستەمێکی ئابوری نیشتمانی.
ناوبراو پێشانگاکەی بە دەروازەیەکی ئابوری ناو برد تا کۆمپانیا عێراقییەکان و وەبەرهێنەران و هاووڵاتیان پێکەوە ئاشنا ببن.
هاوپەیوەند لە گەڵ ئەمەش، فەرحان محەممەد بەڕێوەبەری کۆمپانیای الفارس سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق جەختیکردەوە کە ئەم پێشانگایە دەستپێشخەرییەکی زۆر باشە بۆ هاندانی بەکارهێنانی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە لایەن خەڵکەوە و پاڵپشتی ئەوان لە کەرتی وەبەرهێنانی ناوخۆیی تا کۆمپانیا عێراقییەکان بتوانن لە ڕووی کوالیتییەوە ڕکابەریی هاوشێوە بیانییەکان بکەن./.