بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناوی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە کابینە پێشنیارکراوەکەی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاتووە. ناوبراو کێیە؟
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەدایکبووی ساڵی 1343 ی کۆچی هەتاوی لە شاری دامغان ی سەر بە پارێزگای سمنانە لە ئێران. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لە کۆلێژی وەزارەتی دەرەوە لە ساڵی 1370 ی کۆچی هەتاوی هەیە. ماستەرە لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ساڵی 1375 ی کۆچی هەتاوی و دکتۆرای هەمان بواری لە زانکۆی تاران هەیە و لە زمانەکانی عەرەبی و ئینلیزیش شارەزایی تەواوی هەیە.
ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوە لە ساڵی 1395، جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری عەرەبی و ئەفریقی لە ساڵی 1390 تا 1395، بەڕێوەبەری بەشی کەنداوی فارس و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوە لە ساڵی 1389، باڵیۆزی ئێران لە بەحرەین لە ساڵی 1386 تا 1389، بەڕێوەبەری دۆسیەی عێراق لە وەزارەتی دەرەوە لە ساڵی 1385 تا 1386، جێگری بەڕێوەبەری بەشی کەنداوی فارس لە وەزارەتی دەرەوە لە ساڵی 1385، جێگری یاریدەدەری تایبەتی وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری عێراق لە ساڵی 1382 تا 1385، جێگری یەکەمی بەشی سیاسی کەنداوی فارس لە وەزارەتی دەرەوە لە ساڵی 1380، شارەزا و جێگری باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لە ساڵی 1376 تا 1380 و هەروەها شارەزای سیاسی بەشی یەکەمی کەنداوی فارس لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ساڵی 1371 ی کۆچی هەتاوی بە کارنامەی ئەم دیپلۆماتکارە باڵایە دادەنرێت.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان خاوەنی چەند کتێبێکە وەک: “ستراتیژی دووانەی ئەمریکا”، “دیمۆکراسی دووفاقی ئەمریکا لە عێراق” و وتارەکانی بە بەردەوامی لە گۆڤاری “سیاسەتی دەرەوە” بڵاو بووەتەوە. ناوبراو هەروەها مامۆستای زانکۆی تاران، عەلامە تەباتەبایی، بەرگری نیشتمانی و کۆلێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانە./.