بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی شویگۆ وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە چەکدارانی تاڵیبان کۆنتڕۆڵی سنورەکانی باکوری ئەفغانستانیان لە گەڵ وڵاتانی تاجیکستان و ئۆزبەکستان کردووە.
ناوبراو وتی: تاڵیبان بەڵێنی داوە کە سنور نەبەزێنن بەڵام مۆسکۆ درێژە بە نمایشە سەربازییەکانی لە ناوچەکە دەدات.
ڕووسیا بنکەی سەربازیی لە تاجیکستان هەیە و ئەم بەشەی یەکێتی سۆڤییەتی پێشوو وەک بەرەی سەربازیی ڕووسیا ماوەتەوە و مۆسکۆ بەڵێنی پاراستنی ئەم وڵاتەی داوە. ئۆزبەکستانیش پەیوەندییەکی نزیکی لە گەڵ ڕووسیا هەیە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکانی باکوری ئەفغانستان نیگەرانییە ئەمنییەکانی ڕووسیای زیاتر کردووە./.