بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەکێک لەو هەڵانەی کە دەبێتە هۆی توشبوونی ئێوە و کەسانی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڵاوکردنەوەی هەندێک بابەتە لە سەر ئەم نەخۆشییە بە بێ ئەوەی کە لە ڕووی زانستییە ڕاست و درووست بێت.
لێرەدا ئاماژە بەو 10 هەڵەیە دەدرێت کە مەترسی توشبوون بە کۆرۆنا زیاتر دەکات:
1 – بە هەر نیشانەیەکی هەڵامەت، وەک هەستیاری، بەردەوام پێداگری لە سەر ئەوە بکەن کە بە دڵنیاییەوە کۆرۆنا نییە.
2 – بە بیانووی بەکارهێنانی ماسکەوە لە هەر کۆڕ و گردبوونەوەیەکدا بەشداری بکەن.
3 – لە نێو ماڵ و شوێنی ئیشکردن ئامێری ئاڵوگۆڕی هەوا نەبێت و تەنیا بڵێن کە ماسک هەیە و شتی دیکە پێویست ناکات.
4 – چەند ڕۆژ پاش دەستپێکردنی نیشانەکانی توشبوون، واز لە کەرەنتین و ڕێکارە تەندرووستییەکان بێنن و بێنە نێو خێزان و خەڵکەوە.
5 – ئەگەر نیشانەکانتان بە دۆستێک یان کەسێکی نزیک لە خۆتانەوە بینی و بڵێن کە ئەوە کۆرۆنا نییە و تووشی پەتای وەرزی بووە و ڕێکارە تەندرووستییەکان لە بەرچاو نەگرن.
6 – ببنە هۆکاری هەر کۆبوونەوە و گردبوونەوەیەک.
7 – بەردەوام ئەوە بڵێن کە ئێمە تا ئێستا تووشی کۆرۆنا نەبووین و لێرە بە دواش تووش نابین.
8 – ڤاکسین بەکار نەهێنن و ڕێگری لەوەش بکەن کە کەسانی دیکە خۆیان لە دژی کۆرۆنا بکوتن.
9 – ئەگەر تووشی نیشانەکانی کۆرۆنا بوون یان بە سووکی ئەو نەخۆشییەتان گرتووە، بڵێن کە پەتاکە گرنگ نییە و واز لە ڕێکارە تەندرووستییەکان بێنن.
10 – سەرەڕای هەبوونی نیشانەکانی کۆرۆنا، دەرمانی پێویست بەکار نەهێنن و سەردانی پزیشک نەکەن.
ئەمە ئەو چەند هەڵە باوەی ناو کۆمەڵگایە کە بە داخەوە لە ئێستادا و سەرەڕای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، لە لایەن ژمارەیەکی زۆری خەڵکەوە درێژەی هەیە./.