بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بۆ هەبوونی ژیانێکی سەرکەوتوو پەیرەوکردنی چەند هەنگاوێک بە پێویست دادەنرێت کە بریتین لە:
دوور بکەرەوە لە بەکارهێنانی عەقڵیەتی قوربانی و ئەوەندە بە شان و باڵی خۆتدا هەڵمەیە و مەڵێ من ئەوەم بۆ نەکرا و شانسم نییە.
هەوڵی گۆڕانکاری بدە و مەوەستە.
بوەستە لە ڕازیکردنی دڵی ئەوانی دیکە و ژیان لە پێناو خەڵک.
بوەستە لە ترس لە سەرنەکەوتن.
دوور بکەرەوە لە ژیانکردن لە ڕابردوو و بۆ داهاتوو بژی.
بوەستە لە تەماشاکردنی ئەوانەی لە تۆ بەرزترە ئاستیان بەڵام لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ژیانێکی شایستە مەوەستە.
دوور بکەرەوە لەوەی وەک کەسێکی دیکە بژیت.
بوەستە لە بەردەوام دواکەوتنی ڕێگای کەسانی دیکە.
کاتێک بابەتێک ناتوانیت کۆنتڕۆڵی بکەیت بە تەواوی هەوڵەکانت ئەوە لە ئەنجامدانی بوەستە.
کاتێک تەواوی هەوڵت داوە و سەرنەکەوتوویت ئەوە بەردەوام بیر لەوە مەکەرەوە کە دەبوو سەرکەوتوو بویتایە دیارە بەشی تۆ تەنیا ئەوەندە بووە کە شەڕت بۆی کردووە.
لە هەمووش گرنگتر ئەوەی کە لە ژیاندا ڕانەوەستە و خۆت ڕادەستی نەکە و لە هەوڵی بەردەوامدا ببە بۆی./.