بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی واسنتن پۆست هاتووە کە دۆخی ئەمنی ئەفغانستان لە مانگی حوزەیران و پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ڕووی لە خەراپتربوون کردووە و ڕەنگە پێش وادەی دیاریکراوی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا شاری کابوڵ بکەوێتە دەستی هێزەکانی تاڵیبان.
واشنتن پۆست ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە ئەوە لە ماوەی یەک تا سێ مانگی داهاتوو ڕوو بدات.
سەرچاوەیەک لە دەزگای هەواڵگری ئەمریکاش بە پەیامنێرانی ڕاگەیاندووە کە لە ئەفغانستان هەموو شتێک بە ئاراستەی هەڵەدا دەڕوات./.