بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەریم خان دادوەری گشتی لە دیوانی دادی نێودەوڵەتی لە سەردانێکی بۆ خەرتوم لە گەڵ مەریەم سادق وەزیری دەرەوەی سودان کۆبووە.
وەزیری دەرەوەی سودان لەو کۆبوونەوەدا جەختیکردەوە کە حکومەت بڕیاری داوە داواکراوەکانی دیوانی دادی نێودەوڵەتی ڕادەست بکات.
عومەر بەشیر سەرۆک کۆماری پێشووی سودان لە مانگی نیسانی 2019 براوەتە زیندانی تاکەکەسی. دیوانی دادی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2009 بەشیری بە تاوانی دژە مرۆڤایەتی لە ناوچەی دارفۆر تۆمەتبار کرد.
ناوچەی دارفۆر لە ساڵی 2003 بووە گۆڕەپانی شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی حکومەت و گرووپە چەکدارەکان کە کوژرانی 300 هەزار کەس و ئاوارەبوونی نزیکەی 2 ملیۆن و 500 هەزار کەسی بە دواوە بووە./.