بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی لە گێڕانەوەی سەبا، پاش بە ڕێوە چوونی فێستیڤاڵی کەن زۆر چاوەڕوان دەکرا «تراژیدیای مەکبەس» نوێترین بەرهەمی جووئێل کووئێن ، یەکێک لە فیلمەکانی دووهەمین فێستیڤاڵی گرینگی ساڵ واتا ڤێستیڤاڵی «ڤێنیز» بێت، بەڵام وادەرنەکەوت و فیلمە نوێکەی کووئێن لە باتی ڤێنیز، ڕەوانەی فێستیڤاڵی نیویۆرک کرا.
بەڵام ئێستا یەکێک لە شیکارە ئەمریکیەکانی وەرزی خەڵات هەواڵێکی نوێی سەبارەت بە فیلمی«تراژیدیای مەکبەس»بڵاو کردۆتەوە و دەڵێت: جووئێل کووئێن فیلمێکی نوێی بۆ فێستیڤاڵی ڤێنیز ناردوە بەڵام لە ئەو پەڕی سەر سوڕمان دا فیلمەکە لە لایەن بەرپرسانی فێستیڤاڵەکەوە ڕەت کراوە.
گرینگی ڕەتکرانی فیلمی «تراژیدیای مەکبەس» لە کاتێکدا دەردەکەوێت کە یەکێک لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی زیندووی فیلمی جیهان ،لە پشت ئەم فیلمەدایە و دەتوانین بڵێین فێستیڤاڵی ڤێنیز دەستی ڕەتی بە سنگی جووئێل کووئێنەوە ناوە.
بەرهەمهێنەرانی گەورەی تری فیلم وەک: پۆل تووماس ئەندێرسۆن، کلێنت ئیستۆد، گی یەرمۆ دێل تۆرۆ ، ئادام مەک کی و ئێستۆن ئێسپێلبێرگ، سەرەڕای ئەوەی فیلمیشیان هەبووە بۆ بەشداربوون، بەڵام بەرەو فێستیڤاڵی ڤێنیز نەڕۆیشتوون. لەوانەیە درزێکی گەورە لەنێوان فیلمسازە دامەزراوەکانی سینەمای ئەمریکا و ئەم فێستیڤاڵە ئەورووپیەدا درووست بووبێت.
یەکێک لە بەرپرسانی فێستیڤاڵی نیۆیۆرک ڕایگەیاندوە «تراژیدیای مەکبەس» فیلمێکی باشە و ڕەتکرانی لە لایەن ڤێنیزەوە جێگای سەرسوڕمانە.