بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە سەر بانگهێشتی فەرمی شا مەحمود قورەیشی وەزیری دەرەوەی پاکستان سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.
بڕیارە وەزیری دەرەوەی عێراق لە گەڵ بەرپرسانی باڵای پاکستان و باڵیۆزانی وڵاتانی عەرەبی لەو وڵاتە کۆببێتەوە.
کڕینی نەوتی عێراق و بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان بە تایبەت لە بواری گەشتیاریی مەزهەبی و هەڵگرتنی ڤێزە و هاوکارییە سەربازییەکان، پێشتر لە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی پاکستان بۆ بەغدا لە نێوان هەر دوو لا تاوتوێ کراوە./.