بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆبایدن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ئەفغانستان وتی: ئێمە زیاتر لە یەک ترلیۆن دۆلار تێچوومان لەو وڵاتە هەبووە و مەشق و ڕاهێنانمان بە زیاتر لە 300 هەزار هێزی ئەفغانستان کرد، ئێستا نۆرەی بەرپرسانی ئەو وڵاتەیە کە کۆببنەوە و بۆ خۆیان و وڵاتەکەیان شەڕ بکەن.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هەمان کاتدا وتی کە پابەندی بەڵێنی خۆمان بۆ پاڵپشتی ئاسمانی لە ئەفغانستان و چالاککردنی هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە دەبین.
بایدن وتی: لە بڕیاری کشانەوەی هێزەکان لە ئەفغانستان پەشیمان نیم و ئەوان دەبێت شەڕ بکەن، ژمارەی ئەوان لە تاڵیبان زیاترە./.