بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی شەمخانی لە چاوپێکەوتنی فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە تاران بەئاماژە بە بەردەوامی داگیرکاریی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، وتی: بوونی هێزەکانی ئەمریکا ڕەوشی ناوچەکە زیاتر لە ڕابردوو ئاڵۆزتر دەکات.
ناوبراو وتی: وڵاتانی ناوچەکە دەتوانن بە بێ دەستێوەردانی دەرەکی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دابین بکەن.
شەمخانی وتی: بە وردی چاودێری هەنگاوە گوماناوییەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا، بەریتانیا و ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەی کەنداوی فارس دەکەین.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئێران وتی: ئاگاداری تەواومان لە سەر ئامانج و نهێنییەکانی ئەم پیلانگێڕییە هەیە و بۆ پووچەڵکردنەوەی هەر هەوڵێکی تێکدەرانەش ئامادەین./.