بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوامە لە پیلانگێڕییەکانی دژ بە عێراق و ئێمە مافی وەڵامدانەوە بۆ خۆمان بە پارێزراو دەزانین.
ناوبراو وتی: خوێنی ڕژاوی ئەو شەهیدانە لەبیر ناکەین کە لە لایەن بەکرێگیراوەکانی زایۆنیستەوە شەهید کران و هەندێک بەڵگە هەیە کە پیشان دەدات بەکرێگیراوانی ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵی هەڵوەشانەوەی سوپای عێراقیان داوە.
ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند کە بزوتنەوەکەی لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی ڕادەوەستێت لە بەر ئەوەی کە ئەو ڕژێمە بە دوژمنی گەلانی عەرەب و موسڵمان دەزانێت./.