بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوەی پێوەندیە گشتیەکانی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی ئێران ،خەڵاتی باشترین کورتەفیلمی Andaras Traveling Film Festival ئیتاڵیا درایە فیلمی «لێئۆ» لە دەرهێنانی موعین ڕووح ئەلئەمینی.
لە بەیاننامەی وەفدی ناوبژیوانانی ئەم فێستیڤاڵە ،«لێئۆ» بەهۆی “هەبوونی بەهرە ،هۆش، هەستیاری، ڕاڤە، خەسارناسی، گەڕانەوەی کۆتایی چیرۆک ئەویش لە کۆتاترین کاتدا ” شایانی ئەم خەڵاتە ناسرا.