بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەگەری بەشداریکردنی ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە کۆنفرانسە سیاسییەکەی بەغدا لە ئارادایە کە بڕیارە وڵاتانی دراوسێی عێراق و چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبی تێیدا بەشداری بکەن.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە مەکرۆن لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ مستەفا کازمی ویستی خۆیی بۆ بەشداری لەو کۆنفرانسە ئاشکرا کردووە.
لە ئەگەری ئەو بەشدارییەش، ئەمە دووەم سەردانی سەرۆک کۆماری فەرەنسایە بۆ عێراق لەمساڵ./.