بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نازم دەباغ لە وتووێژێکدا وتی کە ئێران لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ لە گەڵ کورد ڕاستگۆ بووە و وەک پاڵپشتی مافە ڕەواکانی کورد لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا بووە.
ناوبراو سەبارەت بەو مشتومڕانەی کە لە سەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە ڕێوڕەسمی پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی لە تاران دروست بووە، وتی: ئەوەی ئەم کارەی کرد هەڵەیەکی پرۆتۆکۆلی بووە، بە لانیکەمەوە دەبوو ئاڵای عێراقیشی لە تەنیشت بوایە./.