بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاپۆرتەکەی بانکی جیهانیدا هاتووە کە ڕێژەی هیوای عێراقییەکان بە ژیان، لە نێوان 69 تا 73 ساڵدایە.
ڕاپۆرتەکە دەڵێت کە مامناوەندی هیوای کەسێکی عێراقی بە ژیان 71 ساڵە.
ئەو ڕێژەیە بۆ پیاوانی عێراقی 69 ساڵ و بۆ ژنانی ئەم وڵاتە 73 ساڵە.
بانکی جیهانی ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی ژنانی عێراق کە تەمەنیان تا 65 ساڵ دەڕوات، دەگاتە لە سەدا 79.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەی بانکی جیهانیدا هاتووە کە ڕێژەی مردنی پیاوانی عێراقی 184 لە هەزار کەسە و بۆ ژنانیش 128 لە هەزار کەسە./.









