بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوەی « ناوەندی هەواڵی کورتە فیلم» سێهەمین فێستیڤاڵی جیهانی Andaras travelingی ئیتاڵیا سێ خەڵاتی پێشکەشێ فیلمە ئێرانیەکان کرد.
لێئۆ دەرهێنانی موعین ڕوحولئەمینی خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی فێستیڤاڵەکەی بەدەست هێنا. خەڵاتی باشترین ئەنیمەیشێن درایە ئاوازی چۆلەکەکان لە دەرهێنانی فەرزانە ئومیدوارنیا، فیلمی دیکۆمێنتاری هاوشێوەسازی ئاغای زەرد، دەرهێنانی ماهان خومامی ڕێزی لێ گیرا.
کورتە فیلمی وەنەوشە جاڕ لە دەرهێنانی ئابتین سەلیمی تاری، لە چوارەمین فێستیڤاڵی Santoriny یۆنان دا بەشدار بوو.
ئەنیمەیشێنی زایەڵە لە دەرهێنانی بارزان ڕوستەمی ،«حبوب» دەرهێنانی مەهساسامانی لە بیست و حەوتەمین فێستیڤاڵی ژینگەیی Serra da Estrela پورتەغاڵ بەشدار بوون . ئەم فێستیڤاڵە تەنیا فێستیڤاڵی فیلمی پورتەغاڵە کە بە تەواوەتی باس لە کێشەکانی ژینگە دەکات و هەموو ساڵێک لە مانگی ئۆکتۆبەردا بەڕێوە دەچێت.