بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گێڕانەوەی پێوەندیە گشتیەکانی ناوەندی وێنایی بەشی هونەری، «هۆدەکان» و «دینامیزمی ڕەنگ» ناوی دوو پێشانگای تاکەکەسی و بەکۆمەڵن کە هاوکات لە ڕۆژی هەینی ۱٥ی گەلاوێژ سەعات ٥ی ئێوارە لە گەلەری«همە»دا کرانەوە و سەردانکردنی تا ڕۆژی ۱ی خەرمانان بە ڕچاو کردنی مەرجەکانی تەندرووستی بۆ هەمووان ڕێگە پێدراوە.
«هۆدەکان» پێشانگای تاکەکەسی ئازادە ئەردەڵان و «دینامیزمی ڕەنگ» پێشانگایەکی بە کۆمەڵ بە کۆکردنەوەی شایان شەعبان و چەن بەرهەمێکی مەسعوود عەرەبشاهی ، فەریدە لاشایی، نیما امانی، بەهمەن برووجنی،ئەردەشیر برووجنی، موحسن جەماڵی نیک، یەلدا جەماڵی نیما، فەرزین ڕاە نشین، حسەینعەلی زابحی، عەباس عەلی یارپووڕ، عەلیڕەزا مەجانی و دانیال مەلا نەورووزیە.
گەلەری «همە» پێشتر لە ژێرناوی گەڵاڵەی هونەر، چالاک بوو ،کە ئەزموونێک بوو بۆ وەرگرتنی چۆنێتی ئامانج و چالاکیەکانی گەلەرییەک. ئەم چەمکە ئەمڕۆ لە ناونیشانی گەلەلەری «همە»دا پەرەی سەندووە.
بە مەبەستی پاراستنی مەرجەکانی سەلامەتی، لە کاتی سەردانی هەردوو پێشانگاکە بەکارهێنانی دەمامک و ڕچاوکردنی مەودای کۆمەڵایەتی زۆر پێویستە.
«هۆدەکان» و «دینامیزمی ڕەنگ» لە ۱٥ی گەلاوێژ تا ۱ی خەرمانانی ۱٤۰۰ی هەتاوی لە گەلەری «همە»دا هەموو ڕۆژێک لە کاژێر ۱۰ی بەیانی بۆ ٨ی شەو بەڕووی هەمواندا کراوەیە.