بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنریکە مورا جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاندووە کە لە دەرفەتی ئامادەبوونی لە تاران بۆ بەردەوامی وتووێژەکانی تایبەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران کەڵکی وەرگرتووە.
ناوبراو ئاماژەی بە کۆبوونەوەی خۆی و بریکاری وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشور داوە و لە هەواڵەکانیشدا باس لەوە کراوە کە بەرپرسەکەی یەکێتی ئەورووپا لە تاران لە گەڵ چەند بەرپرسێکی ئێرانی کۆبووەتەوە.
جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە تاران لە گەڵ محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە.
زەریف لەو کۆبوونەوەدا ڕەخنەی لە بێ بەڵێنی وڵاتانی ئەورووپی و لاوازبوونی ئەوان لە بەرامبەر ئەمریکا لە سەر ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران گرت و داوایکرد کە ئەورووپییەکان گرنگی بە ڕاستییەکان بدەن و نەبنە هاوڕێی سیاسەتی گوشار و هەڕەشەی واشنتن./.