بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شۆڕش وەکێڵی دەرهێنەری کوردی ئێرانی لە فێستیڤاڵی Ignite film festival لە گەڵ ٦٢ بەرهەمی دیکە ڕکابەریی کرد و خەڵاتی بردەوە.
کورتەفیلمی “لەکە” لە شێوازی سووررێئاڵ کە تێیدا هەوڵ دراوە کاریگەری شەڕ و توندوتیژی نیشان بدرێت، پێشتر ١٢ خەڵاتی نێودەوڵەتی مسۆگەر کردووە.