بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بۆ هەبوونی ژیانێکی باشتر دەبێت گرنگی بە هۆکارەکانی تەندرووستی جەستە بدەین. لێرەدا ئاماژە بە 18 ڕێگا دەدەین کە بۆ هەبوونی جەستەیەکی تەندرووست یارمەتیدەری مرۆڤەکان دەبێت.
1 – خواردنی ئاوی زیاتر:
کەسانی بەتەمەن دەبێت ڕۆژانە 2 تا 3 لیتر ئاو بخۆن کە دەکاتە 8 پەرداخ بەڵام ئەم ڕێژەیە بۆ منداڵان 1 تا 2 لیتر یان 5 پەرداخە.
2 – خواردنی بەیانیان:
پسپۆڕانی بواری پزیشکی بەردەوام ئامۆژگاری ئەوە دەکەن کە یەکەم ژەمە خۆراکی ڕۆژانە نابێت لە دەست بچێت.
3 – گرنگی بە خواردنی ڕۆژانەش بدەن:
لە ماوەی ڕۆژدا دەکرێت زیاتر گرنگی بە خواردنی سەوزە و میوە بدرێت.
4 – خۆتان لەو خواردنانەی شەکریان هەیە بپارێزن:
باشترە کەمتر لە شیرینی و شەکر کەڵک وەربگرن.
5 – خواردنێکی تەندرووست هەڵبژێرن:
ئەو خواردنانەی سدیۆم و چەورییە زیانبەخشەکانیان هەیە بە ڕادەیەکی زۆر لە خواردنی ڕۆژانە دوور بخرێنەوە.
6 – سەبارەت بە ڤیتامینەکان ڕاوێژ بە پزیشک بکەن:
بەکارهێنانی ڤیتامینەکان (کە بە جیاواز بۆ بەهێزبوونی جەستە دەفرۆشرێن) نابێتە جێگرەوەیەکی گونجاو بۆ سیستەمی خۆراکی تەندرووست و تەنیا دەبێت لە گەڵ خواردنەکاندا بێت.
7 – گرنگی بە لەش و لاری جەستەتان بدەن:
بەدەر لە دابەزینی کێش و بەرزکردنەوەی متمانەبەخۆبوون، وەرزشکردن بۆ جەستە و مێشکی ئێوە سوودی زۆری دەبێت.
8 – کێشی گونجاوتان هەبێت:
ئەگەر بۆ دابەزینی کێش کەڵک لە ڕێجیمی خۆراک وەرناگرن، لانیکەم لە ڕێگای وەرزشەوە کێشی خۆتان کۆنتڕۆڵ بکەن.
9 – بیرکردنەوەی ئەرێنیتان هەبێت:
دەتوانن لە سەر ژیان و بەشە جیاجیاکانی بە باشتر بیر بکەنەوە و بەربەستەکان بۆ خۆتان بکەنە دەرفەتی پێشکەوتن.
10 – ڕەزامەندی لە ژیان:
ئەگەر لە ژیانی خۆتان ڕازی نەبن تووشی بێهیوایی، تەمەڵی و دڵەڕاوکێ دەبن.
11 – بچووک بیر نەکەنەوە:
تێڕوانینی باشتان لە سەر داهاتووی خۆتان هەبێت و هیچ کات خۆتان بە بچووک نەزانن، وشەی دەتوانم با هەموو کات لە سەر زاری ئێوە بێت.
12 – کۆنتڕۆڵی سترێس بکەن:
بوونی سترێس ژیانی مرۆڤ تێک دەدات، بۆ گەیشتن بە ئارامی لە ژیاندا باشترە سترێس لە خۆمان دوور بکەینەوە یان کۆنتڕۆڵی بکەین.
13 – کاری باش بکەن:
ڕیزی ئەو کارانە ئامادە بکەن کە بە لای خۆتانەوە باشە و دەتوانن جێبەجێی بکەن.
14 – هاوسەنگی لە سۆزداریدا بپارێزن:
هەست و سۆزداریتان بەرامبەر بە هەموو شتێک وا نەبێت کە لە ژیان لاوازتان بکات، سەبارەت بە خۆتانیش هەستێکی باشتان هەبێت.
15 – گرنگیدان بە گەشت و سەیران:
گەشتکردن تەندرووستی جەستەیی و دەروونی ئێوە باشتر دەکات.
16 – شەوانە پشوو بدەن:
خەوێکی ئارام و پێویست بۆ جەستە، دەتوانێت تەندروستیتان دەستەبەر بکات.
17 – گرنگی بە پاک و خاوێنی جەستە بدەن:
شۆردنی دەستەکان، ددانەکان هیچ کات لە بیر نەکەن.
18 – بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە:
بۆ دوورکەوتنەوە لە نەخۆشییەکان باشترە کە گرنگی بە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە بدەن./.