بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی شێخ نەعیم قاسم جێگری ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان، وتی: ئەو هیوادارییەی کە بزوتنەوەی کاریگەری حیزبوڵڵا بۆ خۆڕاگری لە دڵی گەلاندا زیندووی کردووەتەوە، بووەتە هۆی ئەوەی کە دوژمن هەوڵ بدات بە هەر شێوازێک ڕوبەڕوی ئەم نموونە سەرکەوتووە ببێتەوە و داخستنی میدیاکانی بەرەی خۆڕاگریش هەوڵێک لەم پێناوەدا بووە.
ناوبراو وتی: خۆڕاگری حیزبوڵڵا لە بەرامبەر ڕەوتی ستەمکاری جیهانی بووەتە نموونەیەکی جیهانی و سەرکەوتوو.
جێگری ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانیش لەو چاوپێکەوتنەدا سڵاوی گەرمی سەید حەسەن نەسروڵڵای گەیاندە سەرۆک کۆماری نوێی ئێران و وتی: تەنیا لایەنێک کە یەکڕیزی و یەکگرتوویی خۆیی لە گەڵ خەڵک لە بەرامبەر دەسدرێژی و پیلانگێڕییەکانی دوژمنی زایۆنیستی پاراستووە، حیزبوڵڵای لوبنانە./.