بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە گەڵ عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئێران کۆبووە.
شەمخانی لەو کۆبوونەوەدا ستایشی ڕۆڵی هێزەکانی حەشدی شەعبی کرد لە دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ئەم ڕێکخراوەی وەک یادگارە گەورە و هەمیشەییەکەی فەرماندەکانی بەرەی خۆڕاگری، شەهیدان سولێمانی و ئەبوموهەندیس ناو برد.
ناوبراو جەختی لە سەر پاراستن و بەهێزکردنی حەشدی شەعبی و هەماهەنگی لە گەڵ سوپای عێراق کردەوە و وتی: یەکڕیزی گەل، حکومەت و هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاسایش و سەقامگیری بەردەوامی ئەم وڵاتەی بە دواوە دەبێت.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئێران بە ئاماژە بە بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، وتی: پەلەکردن لە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە بەدەر لە دابەزاندنی بەرچاوی ئاڵۆزییە ئەمنی و تەنانەت سیاسییەکان، هەنگاوێکی گەورەیە بە ئاراستەی جێگیربوونی ئاسایش و سەقامگیری زیاتری ناوچەکە./.