بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی بواری زانستەکانی خۆراک بەم شێوازە باسی سوودەکانی خۆاردنی هەرمێی بۆ پێست کردووە.
ڕێگەگرتن لە دەرکەوتنی چرچ و لۆچی پێست، دەمووچاو و ڕەشی ژێرچاو، لە بەر ئەوەی کە دەوڵەمەندە بە کۆمەڵێک دژە ئۆکسانی بەهێز و چەند جۆرێک پرۆتین کە ڕۆڵیان هەیە لە هاندانی زیاتر دروستبوونی خرۆکە سوورەکان و مادەی کۆلاجین.
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A و C کە زۆر گرنگن بۆ پاراستنی تەندرووستی پێست و هێشتنەوەی بە گەنجی و پێکهێنانی مادەی کۆلاجین.
بڕێکی زۆر لە ئاوی تێدایە کە ڕۆڵێکی سەرەکیی هەیە لە شێدارکردنەوەی پێست و خۆپاراستن لە وشکبوونەوەی.
پاککردنەوەی جەستە لە مادە زیانبەخشەکان و کەمکردنەوەی دروستبوونی هێڵ و خاڵی سپی لە پێستدا./.