بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە هانس گراندبرگ دیپلۆماتکاری سویدی وەک نێردەی تایبەتی ئەو ڕێکخراوە بۆ کاروباری یەمەن دەستنیشان کراوە.
ناوبراو دەبێتە جێگرەوەی مارتین گریفیتس کە بڕیارە ببێتە جێگری ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرووەکان بۆ کاروباری مرۆڤدۆستانە.
هانس گراندبرگ پێشتر بەرپرسی بەشی کەنداوی فارس لە وەزارەتی دەرەوەی سوید بووە./.