بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە کەناڵی المنار، حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە کاتژمێر 11 و 15 خولەکی ئەمڕۆ هەینی و لە وەڵامی هێرشە ئاسمانییەکانی شەوی پێنج شەممەی ڕژێمی زایۆنیستی، بە دەیان ڕۆکێت ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین کراوە.
ژمارەیەک لە میدیاکان ڕایانگەیاندووە کە زەنگی ئاگادارکردنەوە لەو ناوچانە لێدراوە و سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستیش چالاک کراوە.
کەناڵی جزیرە ڕایگەیاندووە کە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە باکوری ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین و بەرزاییەکانی جۆلان لێدراوە.
پەیامنێری جزیرە ڕایگەیاندووە کە بنکەیەکی سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەی شەعبا بە چەندین ڕۆکێت کراوەتە ئامانج.
ئاژانسی ڕۆیتەرزیش لە سەر زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی لوبنانی ڕایگەیاندووە کە لە باشوری ئەم وڵاتەوە چەندین ڕۆکێت ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین کراوە./.