بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ند پرایس پاش بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێران وتی کە واشنتن هیوادارە تاران لە ئێستادا کەڵک لە دەرفەتەکان بۆ بەرەوپێشچوونی چارەسەرە دیپلۆماسییەکان وەربگرێت.
لە کاتێکدا کە تا ئێستا هیچ بەروارێک بۆ دەستپێکردنەوەی گەڕی حەوتەمی دانوستانەکانی ڤیەننا دیاری نەکراوە، پرایس وتی کە ئەمریکا داوا لە ئێران دەکات لە زووترین کاتدا بۆ دانوستانەکانی ڤیەننا بگەڕێتەوە.
وتیشی کە ئەمریکا گرنگی بە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران دەدات بەڵام ناکرێت دانوستانەکان بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها وتی کە پرسی هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران ئەوەیە کە لە دانوستانەکانی ڤیەننادا هەیە./.