بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا بە ئاماژە بە گرنگی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات وتی: بە هاوکاری و هاوبەشی یەکتر دەتوانین هەنگاوی زۆر بەرەو مسۆگەربوونی بەرژەوەندییەکانی هەر دوو گەل و هەر دوو وڵات هەڵبگرین.
سەرۆک کۆماری ئێران گرنگی گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی هەر دوو وڵاتی وەبیرهێنایەوە و وتی: دەمانەوێت پلان و پرۆژە هاوبەشەکان لە داهاتوویەکی نزیک و لە پێناو خزمەت گەیاندن بە ئاسوودەیی گەلانی هەر دوو وڵات تەواو بکەین.
ڕەئیسی وتی: ئیرادەی تاران لە پێناو گەشەپێدانی پەیوەندییەکانە لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و لەم پێناوەشدا کەڵک لە سەرجەم توانا و دەفرایەتییەکان وەردەگرین.
سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیاش وێڕای پیرۆزبایی دووبارەی لە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، وتی کە ئێمە گرنگی و بایەخێکی زۆر بە گەشەپێدانی پەیوەندییەکانمان لە گەڵ ئێران دەدەین و دڵنیاین کە لەم خولەی سەرۆکایەتی ئێراندا گەشەپێدانی پەیوەندییەکان خێراییەکی زیاتری دەبێت./.