بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندیک و بە مەبەستی بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران گەیشتە تاران.
محەممەد محەممەد سەعید وەزیری ڕۆشنبیری، پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئائینی، کوێستان محەممەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەت و فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ئەندامانی شاندەکەی هاوڕێی نێچیرڤان بارزانین لە سەردانەکەی بۆ تاران./.