بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بە یاوەری شاندێک و بە مەبەستی بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران سەردانی تارانی کرد.
محەممەد موخبر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تاران پێشوازیی لە سەرۆک کۆماری عێراق کرد.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 5 ی ئابی 2021 سەید ئیبراهیم ڕەئیسی وەک هەشتەم سەرۆک کۆمار و هەڵبژێردراوی سێزدەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران سوێندی یاسایی دەخوات./.