بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەکبەر وەلایەتی لە کۆبوونەوەی لە گەڵ سەید عەمار حەکیم جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق لە سەر بنەمای مێژوو، ئائین، کەلتور و دراوسێبوونە و وتی: سەربەخۆیی، بەهێزبوون، ئاسایش و پێشکەوتنی بەردەوامی عێراق بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران گرنگییەکی زۆری هەیە و دڵنیاین کە لە ژێر سێبەری مەرجەعیەتی باڵای ئەم وڵاتە و سەرکردە و خەمخۆران، سەرکەوتنی گەورە چاوەڕوانی گەل و حکومەتی عێراق دەکات.
سەید عەمار حەکیمیش لەو کۆبوونەوەدا وتی: عێراق بە یەکڕیزی ناوخۆیی و یەکگرتنی لایەنە سیاسییەکان و گرنگیدان بە ڕێنماییەکانی مەرجەعیەتی باڵا داهاتوویەکی ڕووناکی لە چوارچێوەی سەربەخۆیی و سەربەرزی نیشتمانیدا هەیە.
ناوبراو وتی: لایەنە سیاسییەکان هەوڵ دەدەن کە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق لە کاتی دیاریکراو و بە بەشداری زۆرینەی خەڵک بەڕێوە بچێت تا پەرلەمانی داهاتوو بتوانێت بڕیاری گرنگ لە پێناو بەرژەوەندییەکانی عێراق و پێشکەوتنی ئابوری دەربکات./.