بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەنتەری ڕسکیۆریتی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە ئەلکترۆنییە دەستیان بە زانیاری وەزارەتەکانی دەرەوەی عێراق، تورکیا، میسر، عۆمان، ئەردەن و بەحرەین گەیشتووە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە هێرشەکان لە نێوان ساڵانی 2017 تا 2020 بووە و ئەنجامدەران دەستیان گەیشتووەتە زانیارییە هەستیارەکان بە تایبەت پەیام و نامە نهێنییە دیپلۆماسییەکان.
ڕاشیگەیاندووە کە 8 کۆمپانیای چالاک لە بواری وزەش بوونەتە ئامانجی ئەو هێرشانە.
ڕاپۆرتەکە لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی عێراقی ڕایگەیاندووە کە حکومەتی بەغداش کراوەتە ئامانجی ئەو هێرشە بەڵام هێندە کاریگەر نەبووە.
تا ئێستا بەرپرسانی وڵاتانی دیکە هیچ لێدوانێکیان لە سەر ئەم ڕاپۆرتە نەداوە./.