بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە خۆجێییەکان لە پارێزگای حەسەکە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایانگەیاند کە ئەمریکییەکان بە پاڵپشتی سەربازی 25 تەنکەر نەوتیان لە بیرە نەوتییەکانی سوریا بۆ عێراق گواستووەتەوە.
ئاژانسی سانای سوریاش ڕایگەیاندووە کە گواستنەوەی ئەو ڕێژە نەوتە بە پاڵپشتی ئاسمانی و وشکانی هێزەکانی ئەمریکا بووە و لە ڕێگای خاڵی سنوری الولید براوەتە عێراق.
هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیش پاڵپشتییان لەو کارە نایاساییە کردووە. حکومەتی سوریا بەردەوام ئیدانەی بەتاڵانبردنی نەوتەکەیی لە لایەن ئەمریکییەکانەوە کردووە و سکاڵاشی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمار کردووە کە ڕێگری لەو بەتاڵانبردنەی سامانی نیشتمانی سوریا بکرێت./.