بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زەمیر کابۆلۆف ڕایگەیاند کە بوونی هێزەکانی تاڵیبان لە زیاتربوونی هەڕەشەکانی داعش لە دژی وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست ڕێگری دەکات.
ناوبراو وتی: گرووپی تاڵیبان پەیوەندییەکی زۆر خەراپی لە گەڵ گرووپی تیرۆریستی داعش هەیە و چالاکانە ڕوبەڕوی تیرۆریستان بووەتەوە، بە شێوازێک کە ئەمریکا و ناتۆ یان حکومەتی ئەفغانستان هێندەی تاڵیبان شەڕی دژ بە داعشیان نەکردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە دادگای باڵای ڕووسیا لە 14 ی شوباتی 2014 تاڵیبانی وەک گرووپێکی تیرۆریستی ناساندووە و چالاکییەکانی ئەو گرووپەی لەم وڵاتە قەدەغە کردووە./.