بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینەوە پزیشکییەکان ئاماژە بە سێ جۆرە خۆراک دەدەن کە پێویستە بۆ نەمانی زیپکەی ڕوخسار لێیان دوور بکەویتەوە.
یەکەم:
بەرهەمە شیرەمەنییەکان وەک ماست و شیر و پەنیر
دووەم:
شیرینییەکان و ئەو خۆراکانەی ئاستی شەکریان بەرزە
سێهەم:
چەوری تێر وەک گۆشتی سورەوکراو و پاقلاوە و ئیشە هەویرییە چەور و شیرینەکان، لە بەرامبەردا چەوری سوود بەخش بخورێت وەک زەیتەکانی ماسی و چەرەسات و ئەڤەگادۆ.
پسپۆڕانی بواری پزیشکی ئامۆژگاری ئەوەش دەکەن کە بۆ هەبوونی ڕوخسارێکی ساف و جوان پێویستە خواردنی تەندرووست بەکار بێت وەک سەوزە و پاقلەمەنییەکان و دانەوێڵەکان و زەیتی زەیتون و چەرەسات کە ڕێژەی دەرکەوتنی زیپکە کەم دەکەنەوە./.