بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بڕیارە شێخ ئەحمەد ناسر سەباح وەزیری دەرەوەی کوێت بە سەردانێک بگاتە تاران. سەردانەکەشی بۆ بەشدارییە لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران.
ناوبراو بڕیارە سبەی پێنج شەممە و پێش ئەو ڕێوڕەسمە لە گەڵ محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆببێتەوە./.