بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئامارە جیهانییەکان پیشان دەدەن کە ئەمریکا بە زیاتر لە 36 ملیۆن توشبوو و زیاتر لە 630 هەزار قوربانی لە پلەی یەکەمی وڵاتانی جیهاندا ماوەتەوە.
هیندستان بە زیاتر لە 31 ملیۆن و 700 هەزار توشبوو لە پاش ئەمریکا لە پلەی دووەمدایە و لە بەرازیلیش تا ئێستا زیاتر لە 19 ملیۆن و 900 هەزار کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و پلەی سێهەمی وڵاتانی جیهانی لەم بوارەدا هەیە. هەروەها لە پاش ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وڵاتانی بەرازیل بە زیاتر لە 558 هەزار قوربانی و هیندستان بە زیاتر لە 425 هەزار قوربانی، زیاترین ئاماری قوربانییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لە سەر ئاستی جیهان هەیە.
هەر بە پێی ئامارەکان، ڕووسیا لە نێو وڵاتانی ئەورووپی بە زیاتر لە 160 هەزار قوربانی کۆرۆنا، پلەی یەکەمی هەیە.
ئامارەکان ئەوەشیان ڕوون کردووەتەوە کە لە ئێستادا لە 31 وڵات، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا یەک ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و پاش ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل – کە سێ وڵاتی جیهانن لە ڕووی زیاترین ژمارەی توشبووانەوە – وڵاتانی ڕووسیا، فەرەنسا، بەریتانیا، تورکیا ئەرجەنتین، کۆڵۆمبیا، ئیسپانیا، ئیتالیا، ئێران، ئەڵمانیا، ئەندونیزیا، پۆڵۆنیا، مەمزیک، ئەفریقای باشور، ئۆکرانیا، پیرۆ، هۆڵەندا، کۆماری چێک، عێراق، شیلی، فیلیپین، بەنگلادیش، بەلجیکا، سوید، ڕۆمانیا و پاکستانیش زیاتر لە یەک ملیۆن توشبوویان تۆمار کردووە./.