بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشووتر و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە عێراق ڕایگەیاند کە هێشتا لە ئەرک و ڕاسپاردەی ئەو هێزانەی ئەمریکا بێ ئاگایە کە بڕیارە لەم وڵاتەدا بمێننەوە.
ناوبراو داوای لە حکومەتی عێراق کرد کە سەبارەت بە گەڕی چوارەمی وتووێژی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتن ڕوونکردنەوە بدات.
مالیکی وتی کە یەکێک لە دەسکەوتەکانی ئەو وتووێژە ئەوە بووە کە بوونی هێزی شەڕکەری ئەمریکیی لە خاکی عێراق پاش چەندین ساڵ سەلماندووە./.