بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا ڕایگەیاند کە لوبنان هەوڵەکانی بۆ هاوردەکردنی نەوت و بەنزین و دەرمان لە ئێرانەوە دەستپێکردووە.
ناوبراو وتی کە لە داهاتوویەکی نزیکدا بەشێک لەو پێداویستییانە چ لە ڕێگای وشکانی یان دەریایی بێت دەگاتە لوبنان.
ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا هەروەها ڕایگەیاند کە سەبارەت بە دەرمانیش دانوستانێکی هاوشێوە لە گەڵ ئێران لە ئارادایە و حیزبووڵا بە جیدی هەوڵی چارەسەرکردنی قەیرانی دەرمان لە لوبنان دەدات و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەرمانی ئێرانی دەگاتە بازاڕەکانی لوبنان.
وتیشی کە دوژمنان لە سێ بەرەوە درێژە بە پیلانگێڕییەکانیان لە دژی حیزبووڵا دەدەن. یەکەم: بەدناوکردنی حیزبوڵڵا، دووەم: پەلکێشکردنی بۆ شەڕی ناوخۆیی، سێهەم: دەستپێکردنی شەڕی ئابوری.
ناوبراو دوو مانگ بەر لە ئێستا بە ئاماژە بە قەیرانەکانی لوبنان ڕایگەیاند کە ئەگەر حکومەت هەوڵی چارەسەرکردنی نەدات خۆی دەستەوەستان نابێت و کارەکانی دەست پێدەکات./.