بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حامید کەرزای لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا جەختیکردەوە کە خەڵک ڕوبەڕوی هەوڵەکانی تاڵیبان بۆ داگیرکردنی ئەفغانستان دەبنەوە. وتیشی کە خۆم یەکێک لەو کەسانە دەبم کە لە دژی تاڵیبان دێنە دەنگ و ڕاپەڕین دەکەن.
ناوبراو وتی: من بۆ ئەفغانستان باشترین سیناریۆم هەیە و دەبینم کە هەندێک لایەنیش لەو بۆچوونەی من نزیک بوونەتەوە.
کەرزای وتی: لە ئێستادا ئەفغانستان ڕوبەڕوی دۆخێکی دژوار، توندووتیژی، قەیرانی برسێتی و ئاوارەبوونی خەڵک بووەتەوە بەڵام هێشتا کەسانێکی زۆریش هەن کە دەیانەوێت ئەم وڵاتە باشتر بونیاد بنێنەوە.
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان وتی کە تاڵیبان دەبێت زیاتر گرنگی بە بواری سیاسی بدات.
وتیشی کە خەڵکی ئەفغانستان هەوڵی ئاشتی دەدەن و ئەمەش دەرفەتێکە بۆ پێشکەوتنی وڵات و نابێت تاڵیبان پشت لەم دەرفەتە بکات./.