بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەدر بن حەمود بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمان سەردانی تارانی کرد و بڕیارە لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆببێتەوە.
بڕیارە ناوبراو بەشداری لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بکات و وەک نێردەی تایبەتی سوڵتانی عۆمان هاتووەتە ئێران.
ئەمە یەکەم سەردانی بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمانە بۆ ئێران. یوسف بن عەلەوی وەزیری دەرەوەی پێشووی عۆمان بە چەندین جار سەردانی ئێرانی کردبوو./.