بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە گێڕانەوەی هونەر ئۆنلاین پێشانگای گرووپی، BLUES بە سەرپەرشتی یووست ووندێربێرگ لە ingrid deus gallery شاری آنتۆرپ لە بەلجیکا لە بەڕێوەچوون دایە. ئەم پێشانگایە حەوت هونەرمەندی پێشەنگی لە دەوری یەکتر کۆ کردۆتەوە کە هەرکامیان بە شێوازێکی ڕەسەن و شێلگیر ڕەوتی وێنەگری سیانۆتیپی لە نوێوە دەدۆزنەوە.
سیانۆتیپ ڕەوتێکی چاپکردنی وێنەیە کە لە ساڵی ۱٨٤۲ دا لە لایەن سێڕ جان هێرشێل داهێنرا. تایبەتمەندی چاپی سیانۆتیپ ،ڕەنگە شینەکەیەتی کە بە هۆی دژکردەوەیەکی کیمیایی لە کاتی جێگیربوون لە بەردەم تیشکی سوور و وەنەوشەیی درووس دەبێت.
ئیوان فۆرد لە ئەمریکا، گەوهەر دەشتی لە ئێران، ئارەش فەخیم لە هۆلەندا، میکا هۆری لە یابان، تیمۆ لیبر لە بەریتانیا، ئێریکا ڕۆدین لە سوێد و جوولی ڤان دێروات لە بەلجیکا ئەو هونەرمەندانەن کە بەرهەمەکانیان لەم پێشانگایەدا پیشان دەدرێن.
لە پەراوێزی پێشانگای شین دا چەن کارگەیەکی فێرکاریش بە بابەتی «پێشەکی لە سەر سیانۆتیپ» بۆ منداڵانی ژیر تەمەن ۱۲ ساڵ و گەورە ساڵان بەڕێوە دەچێت.
ئەم پێشانگایە کە لە ۹ی جوولایەوە دەستی پێکردوە تا ٤ی سێپتەمبەر درێژەی هەیە.