بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە پێوەندیە گشتیەکانی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی ئێران، سەعید نەجاتی فیلمسازی ئێرانی وەک یەکێک لە ئەندامانی وەفدی ناوبژیوانانی حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی فیلمی موسڵمانانی «کازان»ی ڕووسیا لە تەنیشت ۹ ناوبژیوانی تر ناسێندرا.
فێستیڤاڵی کازان هەموو ساڵێک بە هەوڵی وەزاەتی فەرهەنگی تاتارستانی ڕووسیا و شارەوانی کازان پێشوازی لە دەرهێنەرانی هەموو وڵاتان دەکات.
سەعید نەجاتی دەرچووی کارناسی باڵا لە بەشی سینەمای زانکۆی سوورەی تارانە و مامۆستای زانکۆشە.
نەجاتی دەرهێنەری ۱٦کورتە فیلمی چیرۆکی و ئەزموونی و پێشتریش ناوبژیوانی فێستیڤاڵی ئەزمیری تورکیا و داکای بەنگلادێشیش بووە.
ئەو هەر وەها بە کورتە فیلمی «دابوڕ» خەڵاتی سیمورغی بلوورینی سی و هەشتەمین فێستیڤاڵی فەجری بەدەست هێناوە.
فێستیڤاڵی فیلمی موسڵمانەکانی «کازان» بە ئامانجی ئاڵووگۆڕی ئەزموونی کولتووری، هونەری و سینەمایی و بە درووشمی (وتووێژی کولتوورەکان و کولتووری وتووێژەکان) و بە ئامادەبوونی کەسایەتیە ناودارەکانی بواری سینەما و دەرهێنەران لە هەموو جیهانەوە و بە نمایش کردنی بەرهەمە درێژە سینەماییەکان، فیلمی دیکۆمێنتاری و ئەنیمەیشێن و بەڕێوە بردنی چەن بەرنامەیەکی تر لە ڕۆژانی ٥تا۱۰ی سێپتەمبری ۲۰۲۱ بەڕێوە دەچێت.