بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرۆک وەزیرانی ئێستا و پێشووی ڕژێمی زایۆنیستی لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەو ڕژێمە لە سەر ئێران بوو بە شەڕیان و یەکتریان بەوە تۆمەتبار کرد کە ڕژێمی زایۆنیستییان لە بەرامبەر ئێران لاوازتر کردووە.
نەفتالی بنت سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لەو کۆبوونەوەدا ڕەخنەی لە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی پێشوو گرت و وتی کە سیاسەتە شکستخواردووەکانی ناوبراو لە بەرامبەر ئێران، حکومەتی ناچار کردووە تا لەم دۆخە ئابورییە و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بودجەی سەربازی زیاتر بکات.
بنت زنجیرە شکستێکی حکومەتەکەی نتانیاهۆی خستەڕوو و وتی: ئێران بە خێرایی پلانی ناوەکی خۆی بەرەو پێش دەبات و ڕوبەڕوبونەوەی وڵاتێکی وەک ئێران کێشەی زۆری بە دواوە دەبێت.
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی هەروەها لە سەر گرووپەکانی خۆڕاگری فەڵەستین ڕەخنەی لە نتانیاهۆ گرت و وتی کە سەرۆک وەزیرانی پێشوو ئەو دەرفەتەی بە حیزبووڵای لوبنان و گرووپەکانی دیکە داوە کە دەستیان بە توانا مووشەکییەکان بگات و وەک هەڕەشەیەک بن لە سەر ئیسرائیل بە گشتی.
لە بەرامبەردا نتانیاهۆ وتی کە حکومەتی نوێ ئیسرائیلی کردووەتە بەشێک لە ئەمریکا./.