بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پەیامەکەی سەید عەمار حەکیمدا هاتووە کە هیوادارین خولی سەرۆکایەتی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ببێتە قۆناغێکی نوێی چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە و جیهان.
ناوبراو داوایکردووە کە ئەم خولەی سەرۆکایەتی ئێران بکرێتە دەرفەتێکی نوێ بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق لە سەرجەم بوارەکان.
حەکیم پێشتر پەیامی پیرۆزباییشی بە بۆنەی سەرکەوتنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بڵاو کردبووە./.