بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بڕیارە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێکی باڵا و بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێران سەردانی تاران بکات.
ڕێوڕەسمەکە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە و لە پەرلەمانی ئێران بەڕێوە دەچێت.
ئەندامانی شاندەکەی هەرێم بریتین لە پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئائینی، محەممەد محەممەد سەعید وەزیری ڕۆشنبیری، کوێستان محەممەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان./.