بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئارمن سرکیسیان سەرۆک کۆماری ئەرمینیا ڕۆژی دووشەممە لە حوکمێکدا بە فەرمی نیکۆل پاشینیانی وەک سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی دەستنیشان کرد.
لەو حوکمەدا هاتووە کە بە پێی مادەی 149 ی دەستووری ئەرمینیا، نیکۆل پاشینیان وەک سەرۆک وەزیران دەستنیشان دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەرمینیا بە هۆی ناکۆکی نێوان پاشینیان و ڕۆبرت کوچاریان سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتە لە لایەن دادگا و لە بەرژەوەندی سەرۆک وەزیران یەکلایی کراوەتەوە./.