بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنریکە مورا ئەمینداری گشتی کاروباری دەرەوەی لە بەشتی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا سەردانی تاران دەکات. سەردانەکەش بۆ بەشدارییە لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران.
پەیامنێری ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت ژوورناڵ ئەم هەواڵەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە یەکێتی ئەورووپا هیچ پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ سەید ئیبراهیم ڕەئیسی براوەی هەڵبژاردنەکانی ئێران نەکردووە.
وتەبێژی دەستەی سەرۆکایەتی ئێرانیش ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا 115 بەرپرسی فەرمی لە 73 وڵاتی جیهانەوە ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێ ڕاگەیاندووە./.